Activities

ساڵوێکی زانستی

ئاگاداری هەموو مامۆسایانی زانکۆی گەرمیان دەکەینەوە کە سەنتەری توێژینەوە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێک بۆ

دەکاتەوە R و OriginLabپرۆگرامەکانی

. خولەکە لە28/2/ 2018 دەست پێدەکات

. کاتی ئەنجامدانی خولەکە دەکەوێتە کاژیری ٠٠:١-٠٠:٣ ی پاشنیوەڕۆی هەموو ڕۆژێ

EndNote Training course.docx

یەکەمیین خولی ڕاهێنان لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیان کرایەوە: چۆن بەرنامەی ئێندنۆت (EndNote) بەکار بهێنین بۆ رێکخستنی سەرجاوە زانستیەکان وە چۆن توێژینەوەی زانستی داڕێژین لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا

یەکەمیین خولی ڕاهێنان لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیان

جۆن بەرنامەی ئێندنۆت (EndNote) بەکار بهێنین بۆ رێکخستنی سەرجاوە زانستیەکان وە چۆن توێژینەوەی زانستی داڕێژین لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا

Endnote training course

بۆبە ئاگابوون لە نیزیکەوە لە جوانی بەڕێوەچوونی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ئابووری کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیانەوە بەڕێوەدەچێت وە بەسپۆنسەری کۆمپانیای گازپرۆم بە ئەنجامدەگەیەنرێت، بەڕێزان نوێنەرانی کۆمپانیای ناوبراو لە ٦-٣-٢٠١٧ سەردانیان کردین وە دوای پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ یان دلنیابونەوە کە هەموو لایەنی پرۆژەکە بەشێوەیەکی جوان بەڕێوەدەچێت وە وابڕیارە کۆتای ئەم مانگە پڕۆژەکەیان ڕادەستکەین



















مژدە مژدە، سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ بەفەرمی موافەقەتی

وەرگرتنی DOI مان وەرگرت بۆ زانکۆی گەرمیان








بەرێزان د. رمزی ڕاهێنەر لە بواری نەخۆشییەکانی پێست و کاک محمد مدحت لە بەشی نەخۆشیە گواستراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ڕۆژی ٢-٣-٢٠١٧ گەورەیان کردین بە سەردانیکردنیان بۆ تاقیگەکانی توێژینەوی زانکۆی گەرمیان بۆ لە نیزیکەوە ئاگاداربوون لە تواناکانی زانکۆی گەرمیان بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکانی ئەونەخۆشییانەی کە بڵاو دەبنەوە لەناوچەکەو کوردستاندا. بەڕێزان زۆر خۆشحاڵ بوون بە تواناکانی زانکۆی گەرمیان وئامادەییان پیشاندا بۆ هاریکاریکردنی توێژەرەوانمان لە دابینکرنی نموونەی پێویست لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەرنەخۆشییەک وە بەتایبەتی نموونەی نەخۆشی لیشمانیا. بەڕێزان وەک خەمخۆرییان بۆ تەندروستی دەڤەری گەرمیان جەند داواکارییەکیان هەبوو لەنێوانیاندا کردنەوەی خولی ڕا‌هێنان بۆ کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بەمەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانیان.