Gazprom Neft Donation

دوابەدوای گفتوگۆمان (بەڕێزان د. مریوان موسی محمد، د. سیروان محمد امین ود. شێرکۆ نریمان سبحان) لە گەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی بەڕێزان ئەنتۆن ئەلێکسیڤ بەڕێوەبەری بەشی پرۆژە کۆمەڵایەتیيەکانى گازپروم و سۆران نه‌ریمان- به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كۆمپانیاى گازپرۆم) (کە لە ژێر جاودێری حکۆمەتی هەرێمدا لەناوچەکەدا کاری دەر‌هێنانی بەرهەمە نەوتیەکان دەکەن ) سەبارەت بە هاوکاریکردنیان بۆ کڕێنی چەند کەرەستەیەکی پێویست بۆ تاقیگەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیان، کۆمپانیای ناوبراو ڕەزامەندی دەربڕێ بۆ کڕینی ئەوکەرەستانە کە تێکڕای تێچوونیان دەکاتە نزیکەی ١٠٠٠٠$ دەهەزار دۆلاری ئەمریکی. لەبەرواری ٢٠١٨/٦/٢٥، لە دوای سەردانکردنیان بۆ زانکۆی گەرمیان ودلنیابوونیان، بەفەرمی خاوەندارێتی ئەوکەرەستانە بەخشێنرا بە زانکۆی گەرمیان لە لایەن نوێنەری کۆمپانیای ناوبراوەوە بەڕێزئەنتۆن ئەلێکسیڤ. کەرستەکان تایبەتن بە کاری گەشەدان بە خانەو شانەی زندوو، وەهەروەها هەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بە بێ لاناوچونیان. شایەنی باسە ئەم کەرەستانە دەبێت بە تەواوکەری یەکێک لە تاقیگەکانمان کە لەداهاتوودا کاری ئەو توێژینەوەنانەی تێدا ئەنجامدەدرێت کە تایبەتن بە زەرعی شانەکان. لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاس وپێزانینی تایبەتی کۆمانیای ناوبراو بکەم بۆ ئەم هاوکارییە بەنرخەیان وەهیوادارم دوا هاوکارییان نەبێت بۆ زانکۆی گەرمیان. هەروەها سوپاسی تایبەتی هەردوو بەرێزان سۆران نریمان سبحان و لاوان محمود کەریم دەکەم کە بەڕاستی هاوکارمان بوون لە وماوەیەدا.

گازپرۆم تاقیگە ١٨١-A.pdf
img042.pdf